
گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی باران چه‌ند هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی جوانیان پێشكه‌شكرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 21 فێبریوه‌ری حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی، ڕۆژی زمانی دایك بوو. سه‌نته‌ری فره‌زمانه له شاری ڤێسته‌رۆس، به گێرانی ئاهه‌نگێكی گه‌وره كه زیاد له شه‌ش سه‌د دایك و باوك و منداڵ , هاوبه‌شییان تێداكرد.
یادی ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌ز نرخاند و كۆمه‌ڵێ چالاكییان له گۆرانی ، موزیك ، هۆنراوه خوێندنه‌وه و شانۆ پێشكه‌شكرد، قوتابیان و منداڵانی كورد وه‌ك یه‌كێك له گرووپه گه‌وره‌كان له پێشكه‌شكردنی چالاكییدا ڕۆڵی مه‌زن و به‌رچاوییان هه‌بوو

مامۆستا نیشان به لێدانی كۆمه‌ڵێ ئاواز به ئامێری ساز به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد و پاشان له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كاندا سازی بۆ ده‌ژه‌ندن.

قوتابییان سانا و سابات چوار هۆنراوه‌ی كوردی ورگێڕدراو بۆ سویدی به زمانی سویدی خوێندیانه‌وه.
هۆنراوه‌كان : كوردم ئه‌من هۆنراوه‌ی هێمن.
ئه‌گه‌ر و منداڵ دوو هۆنراوه‌ی له‌تیف هه‌لمه‌ت.
وڵات هۆنراوه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان مزوری.
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كاندا مامۆستا نیشان به ئامێری ساز موزیكی بۆ لێده‌دان.
هه‌ردوو قوتابی سانا و سابات زمانی دایك ده‌خوێنن و خوشكن وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره هه‌ردوو به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ئاماده‌بوون و هۆنراوه‌كانییان خوێنده‌وه. هه‌ر یه‌كه‌ی دوو هۆنراوه‌یان خوێنده‌وه.

گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی لاوان كۆمه‌ڵێ هه‌ڵپه‌ڕكێی كرمانجی جوان و سه‌رنجڕاكێشیان پێشكه‌شكرد.

فه‌رحیه عومه‌ر پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه ، له پشتییه‌وه كۆمه‌ڵێ منداڵی كه‌زه‌كستانی وه‌ستاون و چاوه‌ڕێی چوونه سه‌ر شانۆن.
قوتابی ساندی چه‌ند سه‌مایه‌كی عه‌ره‌بی پێشكه‌شكرد.






