پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م به‌شی زۆری خاکی کوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا بووه.
1914
شه‌ڕی جێهانی یه‌که‌م.
1918
شه‌ڕی جیهانی ڕاگیرا و کۆتایی به ده‌وڵه‌تی عوسمانی هات
1919
کورد به‌شداری له بزووتنه‌وه ڕزگاری خوازه‌کانی تورکیادا کرد، تورکه‌کان به‌ڵێنیان دابوو که ڕێز له مافه نهتهوایهتییهکانی کورد
بگرن.
1920
په‌یمانی سیڤه‌ر: له‌ڵایه‌ن ده‌وڵه‌تانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان و به‌شداری نوێنه‌ری کورد شه‌ریف پاشا مۆر کرا.
به گوێره‌ی ئه‌و په‌یمانه به‌ریتانیا ده‌یویست به‌شی کوردستانی باکوور له تورکیا جیابکاته‌وه و ولایه‌تی موسڵیشی بخاته سه‌ر و ده‌وڵه‌تێکی کوردیی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیکردنی خۆیدا دابمه‌زرێنێت.
1923
کۆنگره‌ی لۆزان
له‌و کۆنگره‌یه‌دا مسته‌فا ئه‌تاتورکی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی تورکیا ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر په‌یمانی سیڤه‌ر و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردیی ده‌ربڕی. ئیتر باس له ده‌وڵه‌ت و کێشه‌ی کورد نه‌کرا و له بری سیاسه‌تی ڕێزگرتن له کورد، سیاسه‌تی دژایه‌تی کورد و توانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه په‌یڕه‌وی کرا.
1925
ڕاپه‌ڕینی شیخ سه‌عیدی پیران له باکووری کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و تا ساڵی 1929 به‌رده‌وام بوو.
هه‌روه‌ها له باشووری کوردستانیش بزووتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید دژ به به‌ریتانیا ده‌ستی پێ‌کرد.
1930
- له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاپه‌ڕینی سمایل خانی سمکۆ ده‌ستی پێ‌کرد. له هه‌مان ساڵدا به‌ناوی ڕێکه‌وتن بۆ شاری شنۆ بانگکراو له‌وێ به فێڵ کوشتیان.
- له باشووری کوردستان له شاری سلێمانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به‌رپا بوو و چل و پێنج که‌س کوژران و دووسه‌د که‌سیش بریندار بوون.
1941
شه‌ڕی جیهانی دووه‌م ده‌ستی پێ‌کرد.
1946
کۆماری کوردستان له مهاباد به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرا.
1947
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ له تێکۆشه‌رانی له سیداره دران و کۆماری کوردستان له مهاباد کۆتایی پێهات.
1961
له باشووری کوردستان شۆڕشی کورد ده‌ستی پێکرده‌وه. به چه‌ند قوناغێکی سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتندا تێپه‌ڕی.
2009
- له باشووری کوردستاندا که‌م تا زۆر نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ک هه‌یه.
- له ڕۆژهه‌ڵات ، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان خه‌بات و تێکۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی کورد به‌رده‌وامه.
کۆمه‌ڵێ فاکتا له‌سه‌ر مێژووی کورد له ساڵی 1914 تا 2009
پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م به‌شی زۆری خاکی کوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا بووه.
|
شه‌ڕی جێهانی یه‌که‌م. |
1914 |
|
شه‌ڕی جیهانی ڕاگیرا و کۆتایی به ده‌وڵه‌تی عوسمانی هات |
1918 |
|
کورد به‌شداری له بزووتنه‌وه ڕزگاری خوازه‌کانی تورکیادا کرد، تورکه‌کان به‌ڵێنیان دابوو که ڕێز له مافه نهتهوایهتییهکانی کورد بگرن. |
1919 |
|
په‌یمانی سیڤه‌ر: له‌ڵایه‌ن ده‌وڵه‌تانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان و به‌شداری نوێنه‌ری کورد شه‌ریف پاشا مۆر کرا. به گوێره‌ی ئه‌و په‌یمانه به‌ریتانیا ده‌یویست به‌شی کوردستانی باکوور له تورکیا جیابکاته‌وه و ولایه‌تی موسڵیشی بخاته سه‌ر و ده‌وڵه‌تێکی کوردیی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیکردنی خۆیدا دابمه‌زرێنێت. |
1920 |
|
کۆنگره‌ی لۆزان له‌و کۆنگره‌یه‌دا مسته‌فا ئه‌تاتورکی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی تورکیا ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر په‌یمانی سیڤه‌ر و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردیی ده‌ربڕی. ئیتر باس له ده‌وڵه‌ت و کێشه‌ی کورد نه‌کرا و له بری سیاسه‌تی ڕێزگرتن له کورد، سیاسه‌تی دژایه‌تی کورد و توانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه په‌یڕه‌وی کرا. |
1923 |
|
ڕاپه‌ڕینی شیخ سه‌عیدی پیران له باکووری کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و تا ساڵی 1929 به‌رده‌وام بوو. هه‌روه‌ها له باشووری کوردستانیش بزووتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید دژ به به‌ریتانیا ده‌ستی پێ‌کرد. |
1925 |
|
- له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاپه‌ڕینی سمایل خانی سمکۆ ده‌ستی پێ‌کرد. له هه‌مان ساڵدا به‌ناوی ڕێکه‌وتن بۆ شاری شنۆ بانگکراو له‌وێ به فێڵ کوشتیان. - له باشووری کوردستان له شاری سلێمانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به‌رپا بوو و چل و پێنج که‌س کوژران و دووسه‌د که‌سیش بریندار بوون. |
1930 |
|
شه‌ڕی جیهانی دووه‌م ده‌ستی پێ‌کرد. |
1941 |
|
کۆماری کوردستان له مهاباد به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرا. |
1946 |
|
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ له تێکۆشه‌رانی له سیداره دران و کۆماری کوردستان له مهاباد کۆتایی پێهات. |
1947 |
|
له باشووری کوردستان شۆڕشی کورد ده‌ستی پێکرده‌وه. به چه‌ند قوناغێکی سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتندا تێپه‌ڕی. |
1961 |
|
- له باشووری کوردستاندا که‌م تا زۆر نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ک هه‌یه. - له ڕۆژهه‌ڵات ، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان خه‌بات و تێکۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی کورد به‌رده‌وامه. |
2009 |




