Tema modersmål - sydkurdiska

wech


چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی بۆ منداڵان

مام هۆمه‌ر و مریشکه‌ کوڵه‌ هه‌بوو نه‌بوو

که‌س له‌ خوا گه‌وره‌تر
نه‌بوو. پیاوێک هه‌بوو ناوی مام هۆمه‌ر بوو، له‌ گوندێکی نزیک دارستانێکدا ده‌ژیا. مام هۆمه‌ر هه‌موو ڕۆژ ده‌چوو بۆ دارستان و داری ده‌بڕییه‌وه‌. مریشکێکی هه‌بوو، پێیان ده‌وت مریشکه‌ کوڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کلکی نه‌بوو. مام هۆمه‌ر داوای له‌ مریشکه‌ کوڵه‌ ده‌کرد هه‌موو ڕۆژێ هێلکه‌یه‌کی بۆ بکات، ئه‌گینا لێی تووڕه‌ ده‌بوو. مریشکه‌ کوڵه‌ش ئه‌مه‌ی زۆر پێناخۆش بوو، بۆیه‌ بڕیاری دا ماڵه‌که‌ی مام هۆمه‌ر جێبهێڵێ و له‌ دارستان بژی. له‌وێ کوڵانه‌یه‌کی بچووکی بۆ خۆی دروستکرد و بوو به‌ خاوه‌نی کۆمه‌ڵه‌ جووجه‌ڵه‌‌یه‌ک. ڕۆژێکیان مریشکه‌ کوڵه‌ و جوجه‌ڵه‌کانی له‌ ده‌ره‌وه‌ بوون، رێوییه‌ک به‌ره‌و ڕوویان هات. مریشکه‌ کوڵه‌ش زۆر ترسا و نه‌یزانی چی بکات. ڕێوییه‌که‌ لێیان نزیک بوویه‌وه‌ وتی: ده‌زانی من چه‌ند ڕۆژێکه‌ به‌دوای قاوڵتییه‌کی وادا ده‌گه‌ڕام. ده‌زانن چه‌ند برسیمه‌. مریشکه‌که‌ش هه‌ر بیری ده‌کرده‌وه‌ چۆن خۆی و جووجه‌ڵه‌کانی ڕزگاربکات. له‌ناکاوا بیرۆکه‌یه‌کی به‌ مێشکدا هات وتی: مام ڕێوی من پێشنیارێکم هه‌یه‌، ئێستا جووجه‌ڵه‌کانی من زۆر بچووکن و گۆشتیان پێوه‌ نییه‌، ده‌ڵێی چی گه‌ر دوو سێ رۆژی تر بێیته‌وه‌، ئه‌و کات قه‌ڵه‌و ده‌بن و به‌باشی تێر ده‌خۆیت. ڕێوییه‌که‌ به‌م پێشنیاره‌ ڕازی بوو. ئیتر مریشکه‌که‌‌ به‌رده‌وام بیری له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ چی بکات تا خۆی له‌ مام ڕێوی رزگاربکات. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ ڕێکه‌وت مام هۆمه‌ری بینی له‌ دارستان، کاتێ خه‌ریکی داربڕینه‌وه‌ بوو. پاش سڵاو، مریشکه‌ کوڵه‌ هه‌موو به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ مام هۆمه‌ر گێرایه‌وه‌و ئیتر هه‌ردووکیان پێکه‌وه‌ پلانێکیا ندانا. پاش چه‌ند ڕۆژێ که‌ ڕێوییه‌که‌ هاته‌وه‌، مریشکه‌ کوڵه‌ و جووجه‌ڵه‌کانی به‌ره‌و ڕووی ڕێوییه‌که‌ چوون و مریشکه‌ کوڵه‌ وتی: ته‌ماشاکه‌ ده‌بینی ئێستا جووجه‌ڵه‌کانم چه‌ند گه‌وره‌بوون. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بمان خۆی داوایه‌کم هه‌یه‌. ڕیوییه‌که‌ش به‌ خۆشییه‌وه‌ وتی: دی چی ده‌ڵێیت من ئاماده‌م. ئه‌ویش وتی: پێش ئه‌وه‌ی بمان خۆی ده‌مه‌وێ پێکه‌وه‌ گۆرانی بڵێین و هه‌ڵپه‌ڕین. مریشک و ڕێوی و جووجه‌ڵه‌کان که‌وتنه‌ گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێ. کاتێ مام هۆمه‌ریش گوێی له‌ ده‌نگیان ده‌بێت، تفه‌نگه‌که‌ ئاماده‌ ده‌کات و به‌ره‌و ڕووی ده‌نگه‌که‌ ده‌ڕوات. که‌ نزیک ده‌که‌وێته‌وه‌ ته‌قه‌یه‌ک ده‌کات له‌ ڕێوییه‌که‌. ڕێوییه‌که‌ که‌ گۆی له‌ ته‌قه‌که‌ ده‌بێت تا ده‌توانی به‌ خێرایی ڕاده‌کات. ئیتر ڕێوییه‌که‌ جارێکی دی به‌و ناوه‌دا نایه‌ته‌وه‌. مریشکه‌ کوڵه‌ش سوپاسی مام هۆمه‌ر ده‌کات و ئیتر به‌ خۆشی له‌گه‌ڵ جووجه‌ڵه‌کاندا ده‌ژین.





به‌چکه‌ پڵنگ و مرۆڤه‌ پیره‌که‌

چاپی بکه

pligهه‌بوو نه‌بوو، که‌س له‌ خوا گه‌وره‌تر

نه‌بوو، باوکه‌‌ پڵنگێک هه‌بوو، بێچوویه‌کی

هه‌بوو. باوکه‌‌ پڵنگ پیرو نه‌خۆش بوو.

ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که‌ ئه‌م بمرێ بێچووه‌

که‌ی چۆن ده‌توانی ده‌ره‌قه‌تی ژیان ‌بێت.له‌ بێچووه‌که‌ی‌ پرسی: ـ کۆرپه‌که‌م،

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه...
 

مام هۆمه‌ر و مریشکه‌ کوڵه‌

چاپی بکه

mryهه‌بوو نه‌بوو که‌س له‌ خوا گه‌وره‌تر

نه‌بوو. پیاوێک هه‌بوو ناوی مام هۆمه‌ر

بوو، له‌ گوندێکی نزیک دارستانێکدا

ده‌ژیا. مام هۆمه‌ر هه‌موو ڕۆژ ده‌چوو بۆ

دارستان و داری ده‌بڕییه‌وه‌. مریشکێکی هه‌بوو، پێیان ده‌وت مریشکه‌ کوڵه‌

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه...
 
Media
ڤیدیۆ و موزیک


bildtema-ikon
وێنه‌فه‌رهه‌نگ



Online Keyboard

ماتماتیك

فیلمی کارتۆن