هه‌بوو نه‌بوو، که‌س له خوا گه‌وره‌تر
نه‌بوو، باوکه پڵنگێک هه‌بوو، بێچوویه‌کی
هه‌بوو. باوکه پڵنگ پیرو نه‌خۆش بوو.
ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ئه‌م بمرێ بێچووه
که‌ی چۆن ده‌توانی ده‌ره‌قه‌تی ژیان بێت.له بێچووه‌که‌ی پرسی: ـ کۆرپه‌که‌م،
ئایا ده‌زانی کێ گه‌وره‌ترینه له‌م جیهانه؟
ـ تۆ باوکه گیان.
ـ کێیه که درێژترین چڕنووکی هه‌یه؟
ـ تۆی باوکه گیان.
ـ ئه‌ی کێ به‌رزترین نه‌ڕه‌ی هه‌یه؟
ـ تۆی باوکه گیان.
باوکه به بێچووه‌که وت: ده‌زانی منیش ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ک تۆ بیرم ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌زموونی من ئه‌وه‌ی نیشاندام که مرۆڤ له هه‌موو شتێ به‌هێزتره. پاش ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه، باوکه پڵنگ مرد. بێچووه‌که بڕیاری دا که بگه‌ڕی تا خۆی مرۆڤ ببینێ و بزانێ ئه‌م بوونه‌وه‌ره چۆنه، چۆن له باوکی به‌هێزترن. ڕۆیشت .. . رۆیشت تا شتێکی گه‌وره‌ی بینی. چووه پێشه‌وه‌و پرسی:
ـ تۆ کێیت؟ ئایا تۆ مرۆڤی؟
ـ من ئاژه‌ڵی کێویم.
ـ ئایا تۆ مرۆڤت بینییوه؟
ئایا ئه‌وان چڕنووکی درێژییان هه‌یه؟
ـ به‌ڵێ بینیوومه، ئه‌وان چڕنووکیان نییه و سه‌رێکی بچووکیان هه‌یه.
ـ نا بڕوات پێ ناکه‌م، باوکم له تۆ ئه‌زموونی زیاتر بوو. بێچووه‌که ڕۆیشت و رۆیشت، تا له‌ناکاوا ئاژه‌ڵیکی گه‌وره‌و سه‌یری بینی. چووه پێشه‌وه لێی پرسی: ـ ئایا تۆ کێیت؟
ئایا تۆ مرۆڤی؟
ـ نا من مرۆڤ نیم، من حوشترم.
ـ ئایا تۆ مرۆڤت دیووه؟
ـ به‌ڵێ من زۆر جار مر‌ۆڤم بینووه‌و بارم بۆ هه‌ڵگرتووه.
ـ ئایا ئه‌وان گه‌وره و به هێزن؟ ـ نا ئه‌وان گه‌وره نیین. له‌وانه‌یه بڕوا نه‌که‌ی، من ده‌بێت دانیشم تا ئه‌وان بتوانن سه‌رکه‌ون و سوارم ببن. ده‌زانێ مێشووله‌یه‌کی بچووک ده‌توانی خه‌ویان لێ تێکبدات. ـ ئۆی تۆ چه‌ن نه‌زانی، باوکی من زۆر زیره‌کتر بوو له تۆ،ئه‌و درۆی له‌گه‌ڵ من نه‌کردووه. بێچووکه رۆیشت و ڕۆیشت، تا بوونه‌وه‌رێکی زۆر بچووکی بینی. چووه پێشه‌وه لێی وتی:
ـ تۆ کێت؟ مێرووله‌ی یان ژیشک؟
سه‌یره چۆن ورچ و گورگه‌کان تۆیان نه‌خواردووه. له‌کاتێکدا تۆ له دارستانی و دار ده‌بڕێته‌وه. ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی:
ـ من مر‌ۆڤم، هه‌موو گیانیشی له ترس‌دا ده‌له‌رزی.
ـ ئایا ڕاسته، تۆ مرۆڤی؟ ئایا ئه‌وه تۆی من به‌دواتدا ده‌گه‌ڕێم. تۆ هێنده بچووکی که من به ئاسانی ده‌توانم بتخۆم. ئه‌ی نازانم باوکم بۆ وا له تۆ ده‌ترسا. ـ له‌وانه‌یه باوکت پیرو نه‌خۆش بووبێت.
ـ راسته وایه. بێچووه پڵنگه‌که زۆر دڵیخۆش بوو له مرۆڤی دۆزییه‌وه‌و ئه‌ویش له‌م زۆر ده‌ترسا.به مرۆڤه‌که‌ی وت:
ـ پێس ئه‌وه‌ی بمری چ ده‌خوازی؟
ـ من کۆمه‌ڵی موڵکم هه‌یه، ده‌مه‌وێ پێس ئه‌وه‌ی بمرم نیشانی تۆی بده‌م، تا تۆ ببیت به خاوه‌نی. به‌چکه پڵنگه‌که دوای مرۆڤه‌که که‌وت و تا گه‌یشتنه ماڵه‌که‌ی و مرۆڤه‌که پێی وت: ـ سه‌یربکه، ئه‌م شوێنه ده‌بینی، ئێره بۆ تۆ زۆر باسه، که هه‌وا سارد ده‌بێت و با ده‌بێت، تۆ ده‌توانی ئه‌و کاته لێره بژیت. ئێستاش شتێکت نیشان ده‌ده‌م. پیاوه‌که ده‌چێته ژووره‌و ده‌رگاکه له خۆی داده‌خات. به به‌چکه‌که ده‌ڵێت: ـ ئاده‌ی هه‌وڵبده بزانه ده‌توانی بیکه‌یته‌وه. به‌چکه‌که هه‌وڵده‌دات بیکاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێ. پاشان مرۆڤه‌که دێته ده‌ره‌وه. به‌چکه‌که له‌دڵی خۆیدا ده‌ڵیت ئه‌م مرۆڤه چه‌ند بێ ئه‌قڵه، خۆی ده‌توانی له‌وێدا بمێنێته‌وه و منیش نه‌مده‌خوارد. پاشام مرۆڤه‌که ده‌ڵێت؟: ـ ده‌ته‌وێ تاقی بکه‌یته‌وه. ها ده‌ی بچۆ ژووره‌وه. به‌چکه‌که ده‌چێته ژووره‌وه‌و پیاوه‌که‌ش ده‌رگاکه‌ی لێداده‌خات و به‌ره‌و دارستان ده‌ڕوات و خه‌ریکی کاری خۆی ده‌بێت و به‌چکه پڵنگه‌که‌ش له ژووره‌وه ده‌مێنێته‌وه.
ڕێواس ئه‌حمه‌د




