Tema modersmål - sydkurdiska

ئامۆژگاری

چاپی بکه

kerڕۆژێکیان پیاوێکی پیر و کوڕه‌که‌ی

به‌سواری که‌رێکه‌وه‌ له‌گونده‌که‌ی

خۆیانه‌وه ‌ده‌چوون بۆشار .

به‌به‌رده‌می چه‌ندپیاوێکدا تێپه‌ڕین

، یه‌کێک له‌ پیاوه‌کان وتی :-

ته‌ماشاکه‌ن گه‌وره‌وبچوکی نه‌ماوه‌ ، ئه‌و کوڕه‌ خۆی سواری که‌ره‌که‌

بووه‌ و باوکه‌ پیره‌که‌شی به‌پێیان ده‌ڕوات.کوڕه‌که وتی:- بابه‌ وه‌ره‌ تۆ

سواری که‌ره‌که‌ به‌ ، باخه‌ڵک گاڵته‌مان پێنه‌که‌ن ، باوکه‌ش پێی

باشبوو به‌ قسه‌یکرد. پاش نه‌ختێک چه‌ندکه‌سێکی که به‌لایاندا تێپه‌ڕی

و گوتیان :- ته‌ماشاکه‌ن ! ته‌ماشاکه‌ن ! به‌زه‌یی نه‌ماوه‌ ، ئه‌و پیاوه ‌زله

خۆی سواری که‌ره‌که‌ بووه‌ کوڕه‌ بچوکه‌که‌شی به‌پێ ده‌ڕوات. باوکه‌که

به‌کوڕه‌که‌ی وت:- وه‌ره‌ كوڕم تۆش سواربه‌ له‌ به‌رده‌ممدا باخه‌ڵکی

قسه‌مان پێنه‌ڵێن ، پاشان ماوه‌یه‌ک هه‌ردوکیان به‌سواری که‌ره‌که‌

ڕۆشتن و چه‌ندکه‌سێکی که‌یان پێگه‌یی ، یه‌کێک له‌وانه گوتی:-

سه‌یرکه‌ن! سه‌یرکه‌ن! به‌هه‌ردوکیان سواری ئه‌و که‌ره‌ به‌سزمانه‌

بوون ، ئاخر ئه‌وانه‌ قه‌ت به‌زه‌ییان به‌که‌ره‌که‌ی خۆیاندا نایه‌ته‌وه‌؟

ئه‌مجا باوک و کوڕ سه‌یرێکی یه‌کتریان کردو وتیان :- ئه‌و خه‌ڵکه ‌

له‌وانه‌یه‌ ڕاست بکه‌ن با دابه‌زین و هه‌ردووکمان به‌پێ به‌دوای

که‌ره‌که‌دا بڕۆین. پاش ماوه‌یه‌ک به‌ڕێ که‌وتن ، خه‌ریک بوو نزیک

شار بنه‌وه‌ ، چه‌ند که‌سێکی که‌ به‌لایاندا تێپه‌ڕی گوتیان:- په‌کوو..!

ئاخر پیاو نابێت هێنده‌ش بێعه‌قڵ بێت ، ئه‌و دوو که‌سه‌ به‌پێیان

ده‌ڕۆن و چ تاقیان سواری که‌ره‌که‌ نه‌بووه‌ ، باشه‌ که‌ر بۆچی باشه‌

ئه‌گه‌ر سواری نه‌بیت ؟ پاشان باوکه‌که به‌کوڕه‌که‌ی خۆی گوت:-

کوڕی شیرینم ! با ئامۆژگارییه‌کت بکه‌م:-

.............................................................................................. .

.............................................................................................. .

...............................................................................................

............................................................................................. .

به‌بیری تۆ ئامۆژگاری باوکه‌که‌ بۆ کوڕه‌که‌ی چییه‌ ؟ .

پاشان ئه‌ی تۆ خۆت ده‌ڵێیت چی ؟

............................................................................................. .

..............................................................................................

........................................................................................... .

..........................................................................................

میران ئه‌مین

 
Media
ڤیدیۆ و موزیک


bildtema-ikon
وێنه‌فه‌رهه‌نگ



Online Keyboard

ماتماتیك

فیلمی کارتۆن