Tema modersmål - sydkurdiska

ده‌رباره‌ی ئێمه‌

چاپی بکه

سه‌رکۆ ئه‌مین : ڤێسته‌رۆس

Tel. 070 – 777 69 67

ئه‌م ئیمه‌یله‌ پارێزراوه‌ دژ به‌ پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به‌ چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه‌

میران ئه‌مین : ڤێسته‌رۆس

ئه‌م ئیمه‌یله‌ پارێزراوه‌ دژ به‌ پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به‌ چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه‌

ڕێواس ئه‌حمه‌د : ستوکهۆڵم

ئه‌م ئیمه‌یله‌ پارێزراوه‌ دژ به‌ پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به‌ چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه‌

 

فێرگه‌ی زمانی کوردی

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی فێرگه‌ی زمانی کوردی

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، له‌ پرۆژه‌یه‌کدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ که‌ پێی ده‌وترێت پرۆژه‌ی زمانی دایک که‌ ئه‌ویش به‌شێکه‌ له‌ تۆڕی کۆمپیوته‌ریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروباری قوتابخانه‌کان. شاره‌وانی شاری ڤێسته‌رۆس و سه‌نته‌ری فره‌زمانه‌ له‌ شاری ڤێسته‌رۆس خاوه‌ێتی و له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی قوتابخانه‌کانه‌وه‌ یارمه‌تیی باری دارایی ده‌درێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ په‌ره‌ی پێ بدرێت و پێش بخرێت، گروپی کاری له‌م په‌روه‌رده‌کاره‌ کوردانه‌ بۆ پێکهێنراوه :

سه‌رکۆ ئه‌مین : مامۆستای زمانی کوردی | ڤێسته‌رۆس

میران ئه‌مین : مامۆستای زمانی کوردی | ڤێسته‌رۆس

ڕێواس ئه‌حمه‌د : مامۆستای زمانی کوردی | ستۆکهۆڵم

مه‌به‌ستی گشتیی له‌م پرۆژه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زمانی کوردی بپارێزرێ و په‌ره‌ی پێ بدرێت. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ وه‌ک مه‌ڵبه‌ندێک به‌کار بهێنرێت، یان ببێته‌ جێگایه‌کی کۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان مامۆستایانی کورد و قوتابیان و دایک و باوکاندا . هه‌روه‌ها بۆ وتووێژ له‌ نێوان ده‌زگای بالآی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان و قوتابییه‌ کورده‌کان و مامۆستایان و دایک و باوکاندا.

ژووری مامۆستایان

لێره‌دا نموونه‌ی پلانی فێرکردن له‌ زمانی کوردیدا هه‌یه‌ بۆ گروپی ته‌مه‌نی جیاواز له‌ یه‌کتر. لیستی کتێبی فێرکردن و ناونیشان و e-mailی مامۆستایانی زمانی کوردی و فه‌رهه‌نگ و ده‌نگ و باس له‌ جیهانی قوتابخانه‌و شتی تریش.. مامۆستایان لێره‌دا ده‌توانن له‌ باره‌ی شاره‌زایی خۆیان و خوێندن و په‌روه‌رده‌وه‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ن.. ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ مامۆستایانی زمانی کوردی هه‌لێکیان بۆ ده‌ڕه‌خسێ که‌ بیروبۆچوون و پێشنیاری خۆیان بخه‌نه‌ به‌رده‌ست، بۆ سوودگه‌یاندن به‌ مامۆستایانی تری زمانی کوردی.

ژووری قوتابیان

ئه‌م به‌شه‌ بریتییه‌ له‌ چوار ژووری جیاوازی قوتابیان، که‌ بگونجێ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی قوتابیاندا. له‌م ژووره‌ جیاوازانه‌دا پێشنیاری وانه‌، کاری قوتابی، نامه‌گۆڕینه‌وه‌، جێگای گفتوگۆ، ته‌خته‌یه‌کی ئاگاداری، به‌شی چالاکیی کار و کاردانه‌وه‌یه‌. مه‌به‌ست له‌ وتووێژ له‌ نێوان قوتابیانی زمانی کوردیدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ قوتابیان بتوانن ڕاهێنان له‌سه‌ زمانه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن و پێشبکه‌ون. هه‌روه‌ه ئه‌م به‌شه‌ له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا وه‌ک جێگایه‌که‌ بۆ بیروبۆچوونی پاک و جوان، نه‌ک بۆ وته‌ی ناشیرینی تاکه‌که‌س و گروپ.

ژووری دایک و باوکان

لێره‌دا ئاگاداریی ده‌زگای بالآی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قوتابخانه‌کان ده‌رباره‌ی زمانی دایک و ئه‌لفبێ به‌ وێنه‌ و ده‌نگه‌وه‌، نامه‌گۆڕینه‌وه‌، جێگای وتووێژ، ته‌خته‌ی ئاگاداری و زنجیره‌ی به‌شی خوێندن هه‌یه.

کوردستان

ئێره‌ جێگای زانیارییه‌ له‌سه‌ر کورد و کوردستان به‌ چه‌ند زمانێک که‌ سه‌ره‌تا به‌ کوردی و سویدی و ئینگلیزییه‌. له‌ کاتی زیادبوونی توانا و زۆربوونی بانه‌تی تردا ئه‌وا ئاگاداری به‌ زمانی تریش ده‌درێ. ئه‌م به‌شه‌ وه‌ک زانیاری و سه‌رچاوه‌ی ئاگاداریدان ده‌بێ بۆ قوتابیانی کورد و ئه‌وانی تر، نه‌ک ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ کوردی نادوێن. ئه‌م به‌شه‌ زیاتر ده‌بێته‌ هۆی ڕاگه‌یاندنی ئاگاداری و ئاگاداریدان له‌سه‌ر کوردستان. ئه‌م به‌شه‌ ئێستا له‌ دروستکردن و ڕێکخستندایه‌

هه‌واڵ و ده‌نگ و باس له‌ جیهانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنه‌وه‌

لێره‌دا ده‌نگ و باس له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ و خوێوندن بلآوده‌کرێته‌وه.‌

ئاگاداری له‌ لایه‌ن ده‌زگای بالآی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قوتابخانه‌کانه‌وه‌

ئه‌م به‌شه‌ ئاگاداری ده‌رباره‌ی زمانی دایک، به‌ زمانی کوردی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌گرێت و له‌ لایه‌ن ده‌زگای بالآی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قوتابخانه‌کانه‌وه‌ ده‌بێت. خێزان، مامۆستایان، قوتابیان، و ئه‌وانه‌ی بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌م به‌شه‌ و پرسی خوێندنیان هه‌یه‌ له‌م به‌شه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ و ده‌توانن وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری به‌کاری بێنن.

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بۆ ئێوه‌ دروستکراوه‌، قوتابیان، مامۆستایان، دایک و باوکان، و ئه‌وانه‌ی بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت په‌ره‌ی پێ بدرێت و به‌ به‌ پێشنیار و بۆچوونه‌کانی ئێوه‌ پێشبخرێت.

ئه‌گه‌ر پرسیارتان ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ هه‌یه‌، تکایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن.

به‌رپرسی پرۆژه‌که

سه‌رکۆ ئه‌مین
 
Media
ڤیدیۆ و موزیک


bildtema-ikon
وێنه‌فه‌رهه‌نگ



Online Keyboard

ماتماتیك

فیلمی کارتۆن